بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " بێهرۆز کەماڵوەندی" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە بەرەی ڕاگرتنی هاوکاری ڕووسیا لە پڕۆژەی بەرهەم هێنانی ڕادیو ئیزوتۆپی پاوەجیی لە سایتی فردۆ ڕایگەیاند : لەباری تەکنیکی لە شوێنێکدا کە ئیزوتۆپی پاوەجیی بەرهەم دێت، نابێ پێتاندن بکرێت کەوایە لە وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا ، چەند ڕەوش بۆ جێگیر کران پێشنیار کرا هەتا ئەم هاوکاریە لە ئاستەکانی تەکنیکی درێژە پێ بدرێت.
" کەماڵوەندی" بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ڕووسەکان بە هۆی درێژنەکرانی مەعافیه تەکانی ئەمریکا لە پڕۆژەی بەرهەم هێنانی ئیزۆتۆپە پاوەجیکان ناچنە دەر، وتی : بڕیارە لە پڕۆژەیەک کە چەند ساڵی تر تەواو دەبێت ، یازدە جۆرە ئیزۆتۆپ بەرهەم بێت.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران پیداگری کرد: توانایی ئێران لەباری زانستی تەکنیکی لە ڕادەیەک دایە کە بەبێ ڕووسه کانیش توانایی درێژەدان بە بەرهەم هێنانی ئیزۆتۆپی پاوەجیی هەیە .
بە ئەتۆمەکانی عونسورێک کە ڕەقمی ئەتۆمی وەک یەک بەڵام ڕەقمی جرمی جیاوازیان هەیە ،دەبیژن ئیزۆتۆپ ؛ ئیزۆتۆپەکان بە پێی ژماری پروتۆنەکان ونوترون گەلێک کە هەیانە بە دوو دەستە " ئیزۆتۆپی پاوەجی و" ئیزۆتۆپی ناپاوەجیی دابەش دەکرین.
..........
340